مەترسییەکانی کەمترنین لە کۆرۆنا.. هۆشداری لە نەخۆشییەکی بکوژ دەدرێت

توێژەرانی تەندروستی باس لەوە دەکەن لەم دواییانەدا گرنگیدان بە نەخۆشیی سیل کەمبووەتەوە، لەگەڵ ئەوەی قوربانییەکانی ئەو نەخۆشییە زۆرن و ڕوویان لە بەرزبوونەوەی زیاترە، هۆکارەکەشی بۆ سەرقاڵبوونی سیستمی تەندروستیی جیهانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگەڕێتەوە.

لە ساڵی 1993دا ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی نەخۆشیی سیلی ڕاگەیاند، جیهانی لە دۆخی لەناکاوی تەندروستیدا دانا، داواشی لە وڵاتانی جیهان کرد هەوڵەکانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چڕبکەنەوە.

لە ساڵی 2020دا ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بەهەمانشێوە جیهانی لە دۆخی لەناکاویی تەندروستی دانا بەهۆی ڕاگەیاندنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بەڵام جیهان بەهەمان ئاست مامەڵە لەگەڵ ئەو دوو نەخۆشییەدا ناکات، لەگەڵ ئەوەی نەخۆشیی سیل کە بەهۆی بەکتریای سیلەوە بڵاودەبێتەوە هێرش دەکاتەسەر سییەکان، ئێستا جیهان گرنگییەکانی لەسەر کۆڤید-19 چڕکردووەتەوە، کارەکان زیاتر بۆ دروستکردنی ڤاکسینی زیاتر و دابەشکردنێتی بەخێرایی.

جیهان لە هەوڵی بەردەوامی کۆنترۆڵکردن و زاڵبووندایە بەسەر کۆڤید-19دا، بە دروستکردنی ڤاکسینەکان و گرتنەبەری ڕێکارە خۆپارێزییەکان، هاوشانی ئەوە پشتگوێخستنی نەخۆشی سیل و مامەڵە لەگەڵ نەکردنی وەک دۆخێکی تەندروستیی لەناکاو وایکردووە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ئەو نەخۆشییە کۆنترۆڵ نەکرێت.

تائێستاش حاڵەتەکانی تووشبوون بە سیل لە جیهاندا ساڵانە دەگەنە 10 ملیۆن کەس، بەڵام لە ساڵی 2020دا ژمارەی مردن بەو نەخۆشییە بەڕێژەی 20% زیادیکردووە، لەکاتێکدا ماوەی چەندین ساڵە ئەو ئاستەی تۆمارنەکردووە.

شارەزایانی تەندروستی لە جیهاندا ئەوە بۆ کاریگەرییەکانی کۆرۆنا دەگەڕێننەوە، کە سیستمی تەندروستیی جیهانی بە ڤایرۆسە نوێیەکەوە سەرقاڵکردووە.

لەڕووی توێژینەوەی زانستییەوە لەبارەی نەخۆشیی سیل ئەو بودجەیەی بۆ تویژینەوەکانی ئەو بوارە تەرخانکراوە بڕێکی گەورەیە، لەکاتێکدا ئەوە بۆ توێژینەوەکان سەبارەت بە سیل نەکراوە.

ئەو پارەیەی بۆ توێژینەوە لەسەر کۆڤید-19 خەرجکراوە دەگاتە 53 ملیار دۆلار، بەڵام ئەوەی بۆ سەرجەم لایەنەکانی پەیوەست بەو ڤایرۆسە خەرجکراوە دەگاتە 104 ملیار دۆلار.

ئەوەی پەیوەستە بە خەرجکردنی پارە بۆ توێژینەوە و چارەسەرکردن و هەر بوارێکی دیکەی نەخۆشیی سیل تائێستا تەنها 915 ملیۆن دۆلارە.

بە بۆچوونی شارەزایانی تەندروستی، ئەو هەوڵە کەمانەی تەندروستی بۆ نەخۆشیی سیل وایانکردووە کۆنترۆڵکردن و بنبڕکردنی نەخۆشییەکە شکستبهێنێت و لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردووی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە جیهاندا ڕێژەی مردن و تووشبوون بە سیل بەشیوەیەکی بەرچاو بەرزببێتەوە.

بابەتی پێشتر

گۆڵدن ستەیت واریەرز ڕیکۆردێکی ڕەشی تۆمارکرد

بابەتی دواتر

پاریس کۆتا یانەی مێسی نابێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share