لەشکر حەمید: گۆشتی قیمەکراو 50 هێندەی گۆشتی ئاسایی خێراتر تێکدەچێت

پسپۆڕێکی خۆراک، ڕایگەیاند، گۆشتی قیمەکراو 50 هێندەی گۆشتی ئاسایی خێراتر تێکدەچێت.

لەشکر حەمید، پسپۆڕی خۆراک، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لەڕووی تەندروستییەوە باش نییە کە قیمەی ئامادەکراو بەکاربهێندرێت، لە هەرێمی کوردستانیش ڕێگە بە فرۆشتنی نادرێت، چونکە زۆرجار دڵ یان چەند بەشێکی دیکەی ئاژەڵەکە دەهاڕدرێن و تێکەڵی قیمەکە دەکرێن و ئەوەش زیانی هەیە.

وتیشی، هەندێکجار گۆشتی بەستوو دەکرێت بە قیمە کە چەند جارێک خاو دەبێتەوە و دووبارە دەکرێتەوە ناو ساردکەرەوەوە ئەوەش لەڕووی تەندروستییەوە ڕێگەپێدراو نییە، بۆیە دەبێت لەوکاتە گۆشتەکە قیمە بکرێت کە لە گۆشتفرۆشەکان دەیکڕین.

ئاماژەی بەوەشکرد، گۆشتی قیمەکراو 50 جار زیاتر بەکتریا گەشەی تێدا دەکات بەراورد بە گۆشتی ئاسایی و خێراتر تێکدەچێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو گۆشتەی لەماڵەوە خۆمان دەیکەین بە قیمە تەندروستە و دەتواندرێت بۆ ماوەی سێ مانگ هەڵبگیرێت، بەڵام دەبێت لە فرێزەردا بێت و خاو نەبێتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزەری سکاڵاکار: دەنگۆی هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دەستگیرکردنی ڕێبوار جاف ناڕاستە

پارێزەری سکاڵاکار لە دۆسییەی دەستگیرکردنی رێبوار جاف، بەرپرسی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی، ڕایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی باس لە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری…
زیاتر ببینە

تەلەگراف: بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی ڕۆڵێکی بێوێنەیان گێڕا لە دوورخستنەوەی جەنگی ئەمریکا و ئـ.ـێران لە هەرێمی کوردستان

ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکی ورددا، ڕۆڵ، پێگە و کاریگەریی بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی لە پاراستنی…
Total
0
Share