ڕوسیا مانۆڕی ئەتۆمیی دەستپێكرد و بەریتانیا دەڵێت: هێزی ئەتۆمیمان لەوپەڕی ئامادەباشیدایە

وەزیری بەرگریی ڕوسیا ڕایگەیاند، هێزی ئەتۆمیی ڕوسیا مانۆڕی دەستپێكردووە، وەزیری بەرگریی بەریتانیاش دەڵێت، هێزی ئەتۆمیی بەریتانیا لەوپەڕی ئامادەباشیدایە.

سێرگی شویگۆ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، هێزی ئەتۆمیی ڕوسیا بە تیمی پشتیوانییەوە دەستیكردووە بە مانۆڕ.

وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە، شویگۆ بە پوتینی وتووە فەرمانەكەی ئەوی جێبەجێكردووە و ناوەندەكانی كۆنترۆڵی سەر بە هێزی مووشەكی ستراتیژی و كەشتیگەلی باكوور و كەشتیگەلی ئۆقیانووسی هێمن و فەرماندەیی فڕۆكەوانیی دوورمەودا، پاڵپشت بە تیمی پشتیوانی مانۆڕی سەربازییان دەستپێكردووە.

دوێنی یەكشەممە ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕوسیا، هێزى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى ئه‌تۆمیی وڵاتەكەی خسته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشیی ‏شه‌ڕكه‌رییه‌وه‌.‏

لە بەرامبەر ئەو هەنگاوەی ڕوسیا و سەرۆكەكەیدا، بێن واڵاس وەزیری بەرگریی بەریتانیا ڕایگەیاند، ڕەفتارەكانی پوتین “نا ئەقڵانین” و هەڕەشەی پەنابردنەبەر چەكی ئەتۆمی، ئامانج لێی لابردنی سەرنجە لەسەر كێشەكانی ناوخۆی ڕوسیا.

وەزیری بەرگریی بەریتانیا وتیشی، بەریتانیا ئامادەباشیی ئەتۆمیی خۆی لە بەرزترین ئاستدا دەهێڵێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی ڕەتکردنەوەی پرۆژە یاسای پاڵپشتیکردنی دارایی لەلایەن ترەمپەوە 14 ملیۆن بەتاڵە دورستدەبێت

ملیۆنان ئەمریکی مەترسیی لەدەستدانیان لەسەرە و بەهۆی ڕەتکردنەوەی پرۆژە یاسای پاڵپشتیکردنی ئابوری لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە.  ئەوەی دۆناڵد ترەمپی…
زیاتر ببینە

دوای “کیندەر” بەرهەمەکانی “ئۆریۆ” بە ژەهراویبوون تۆمەتبار دەکرێن

ڕۆژنامەی لۆفیگارۆ بڵاویکردەوە، بەرهەمەکانی “ئۆریۆ” بە هۆکاری بڵاوبوونەوەی بەکتریای سالمۆنێلا دادەنرێت، لەکاتێکدا پێشتر بەرهەمەکانی کیندەر بەهەمان هۆکار بەشێک…
Total
0
Share