لیژنەی نیشتمانیی ئەسیوبی بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایكردووە، چەند چەكدارێك لە ڕۆژئاوای ئەسیوبیا هێرشیان كردووەتە سەر پاسێك و 34 كەسیان كوشتووە.
لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە 15ی تشرینی دووەم بڵاویكردووەتەوە، لیژنەی نیشتمانیی ئەسیوبی بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە، “درەنگانێكی شەوی شەممە، ژمارەیەك چەكدار لە ڕۆژئاوای ئەسیوبیا هێرشیان كردووەتەسەر پاسێكی پڕ لە نەفەر و لە ئەنجامدا 34 كەس كوژراون”.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ڕوداوەكە لە ناوچەی “بەنی شەنقول بە جۆمۆز” ڕویداوە و ژمارەیەك برینداریش هەن.
ئەوە ڕوداوەكە لەكاتێكدایە، هاوڵاتییانی ئەو وڵاتە ترس و دڵەڕاوكێیان لا دروستبووە بەهۆی ئەوەی بۆشایی ئەمنی لە وڵاتەكەیان دروستبووە و ئەو جۆرە ڕوداوانە بەردەوامییان هەیە.