بەفر بەریتانیای داپۆشیوە و پشێویی لە فڕۆکەخانەکان دروستکردووە

ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیاران لە بەریتانیا ناچاربوون لە گۆڕەپانی فڕۆکەخانەکاندا بخەون، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ئەوەش دوای ئەوەی بەفرێکی زۆر باریوە و بووەتە هۆی دواکەوتن و هەڵوەشاندنەوەی بەشێکی زۆر لە گەشتەکان.

بەپێی رۆژنامەی “زە ​​سەن”ی بەریتانی، ئەو بەفرەی باریوە زیاترە لە 10 سانتیمەتر، لە کاتێکدا پلەکانی گەرما بۆ نزیکەی 15 پلەی ژێر سفر دابەزیون.

چەند فڕۆکەخانەیەک لە فڕۆکەخانەکانی دەوروبەری لەندەنی پایتەخت، بەهۆی بەفربارینەوە ناچاربوون ڕێڕەوی فڕینەکان دابخەن، ئەمەش پشێویی لەنێو سەرنشینەکاندا دروستکردووە.

ژنە گەشتیارێک لە فڕۆکەخانەی ستانستێد، لە جەرگەی لەندەن، لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی، “بڕیاربوو دوێنێ گەشتبکەم، دواتر گەشتەکەم هەڵوەشایەوە، بۆیە ناچاربووم لەسەر زەوی لە ناوەڕاستی فڕۆکەخانەکەدا بخەوم”.

گەشتیارێکی دیکەش ناڕەزایی خۆی دەربڕیوە و ڕایگەیاندووە، بارینی بەفر بە ئەستووری 10 سانتیمەتر لەم وەرزەدا لە لەندەن شتێکی گەورە و نامۆ نییە.

 

 

بابەتی پێشتر

دیاردەیەکی سەیر لە مۆندیالی قەتەر تۆمارکراوە

بابەتی دواتر

ئینزۆ و بێلینگهام لە نێوان ڕیاڵ و لیڤەرپوڵدان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share