بافڵ جەلال تاڵەبانی: پاراستنی مافی میللەتەکەمان لەسەروو ھەموو پۆست و ئیمتیازاتێکەوە دەبینین

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازیکرد لە ماتی لاسیلا، باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق، لە دیدارێکدا تاوتوێی دوایین پەرەسەندنە سیاسی، ئابوری و ئەمنییەکان لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێم کران.

بافڵ جەلال تاڵەبانی وێڕای ئاماژەدان بە پێشھاتە سیاسییەکان و ھەنگاوەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق، ھەڵوەستەیکرد لەسەر سیاسەتی یەکێتی و ڕوونیکردەوە، “کاتێک دەڵێین حکومەتی خزمەتگوزار و تەوافق لەسەر بنەمای شەراکەت و ھاوبەشێتیی ڕاستەقینە، لەپێناو سەقامگیریی سیاسی، ئابوری، ئەمنی و خوشگوزەرانی زیاترە لە وڵات، نەک ئەوەی سیاسەتی پەراوێزخستن و سەپاندنی زۆرینە بکرێتە بنەما، کە لەم ھەلومەرجەدا ئەم جۆرە بیرکردنەوە و ھەنگاوانە دۆخی عێراق و ھەرێم بەرەو ئاڵۆزی دەبات و بەربەست و ڕێگرییەکانیش زۆرتردەبن لە بەردەم چاکسازی و خزمەتکردندا”.

وتیشی، “وەک کوردیش بۆ کۆی پرسەکان لەگەڵ یەکڕیزیی کوردستانین و نامانەوێت لە دەرەوەی بەرەی نیشتمانی ھیچ ھەنگاوێک بنێین، بەڵام کاتێک لە دەرەوەی ئیرادەی نەتەوەیی و بەرژەوەندیی گشتی ڕێککەوتن بکرێت، یەکێتیش خاوەنی ستراتیژی خۆی دەبێت و  پەنا بۆ ڕێگاچارەی تر دەبات کە بەدڵنییایەوە ھەر ھەنگاوێکیش بنێین بەرژەوەندیی گشتی تێدا دەپارێزرێت و پاراستنی مافی میللەتەکەمان لەسەروو ھەموو پۆست و ئیمتیازاتێکەوە دەبینین”.

ھەر لە دیدارەکەدا بە گرنگییەوە باس لە رۆڵی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە جەنگی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر کرا و ھاریکاری و ھاوکاریی نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان بە فاکتەری ئارامی و ئاسایشی زیاتر لە قەڵەمدران.

بابەتی پێشتر

تەرمی قوربانییەکی تری لافاوەکەی هەولێر دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

پۆلیسی هەولێر: ئەو هاوڵاتییەی تەرمەكەی دۆزرایەوە نەخۆشیی لەهۆشچوونی هەبووە و قوربانیی لافاو نییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی هەولێر: سەرجەم تیمەكان لە ئەركدان بۆ خاوێنكردنەوەی ڕێرەوە ئاوییەكان

سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر رایدەگەیەنێت، تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانيی بنەسڵاوە، كەسنەزان و دارەتوو و تەواوی شارەوانییەكانی سەر بە بەرێوەبەرایەتییە گشتییەكان…
Total
0
Share