ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانیا: چه‌ك ده‌ده‌ینه‌ ئۆكرانیا

ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێت كاره‌كانى پوتین ڕابگیرێت، چونكه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ى نه‌هامه‌تى بۆ جیهان، ده‌شڵێت چه‌ك ده‌ده‌نه‌ ئۆكرانیا.

ئۆلاف شۆڵتز، ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نائاسایی په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌یدا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند، به‌بڕی 113 ملیۆن دۆلار هاوكاریی سه‌ربازی ده‌گه‌یه‌ننه‌ ئۆكرانیا.

باسیله‌وه‌شكرد، به‌هۆی ئه‌و به‌رگرییه‌ی ئۆكرانیا به‌رامبه‌ر به‌ داگیركه‌رانی وڵاته‌كه‌یان ئه‌نجامیاندا به‌ ڕاوێژ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته‌كه‌ی بڕیاریانداوه‌ چه‌ك به‌ ئۆكرانیا ببه‌خشن.

ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانیا پێشیوایه‌، پوتین ڕانه‌گیرێت ئه‌وا مه‌ترسی ده‌خاته‌ سه‌ر ته‌واوی وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، مافی خۆمانه‌ سزا به‌سه‌ر ڕوسیادا بسه‌پێنین

ئۆلاف شۆڵتز ده‌شڵێت، ده‌بێت سزاكانى ئه‌وروپا به‌رپرسانى ڕوسیا بگرنه‌وه‌ نه‌ك خه‌ڵكى وڵاته‌كه‌.

بابەتی پێشتر

بێلسا دوورخرایەوە

بابەتی دواتر

نادال سێیەم ناسناوی لەسەریەکی بردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share