نادال سێیەم ناسناوی لەسەریەکی بردەوە

ئەستێرەی ئەزموونداری ئیسپانی، ڕافائێل نادال سێیەم ناسناوی ئەم وەرزەی لە مەکسیک بەدەستهێنا.

نادال لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی ئاکاپولکۆ لە مەکسیک، بەرامبەر کامیرۆن نوری بەریتانی بردنەوەی تۆمارکرد (6-4)، (6-4)، بەو بردنەوەیەش دووەم وەشانی لەسەریەکی پاڵەوانێتییە مەکسیکییەکە و چوارەمی لەمێژوویدا بەدەستهێنا.

هاوشێوەی ئاکاپولکۆی 2020، نادال بەبێ دۆڕاندن جامەکەی بەرزکردەوە، دوای ئەوەی لە قۆناغی نیوەی کۆتایی لە دانیێل میدڤیڤی ڕوسی بردەوە، کە بڕیارە هەینی داهاتوو لەنوێترین ڕیزبەندیی یاریزانە پیشوەرەکان پلەی یەکەم لە نۆڤاک دیۆکۆڤیچ وەربگرێت.

لەو بارەیەوە ئەفسانە ئیسپانییەکە ڕایگەیاند، “ئەو وزەیەی هاندەرانی مەکسیک پێمدەدەن بێوێنەیە، ئەم ناسناوەم لە ناسناوی یەکەم گەرموگوڕترە”.

بابەتی پێشتر

ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانیا: چه‌ك ده‌ده‌ینه‌ ئۆكرانیا

بابەتی دواتر

پوتین تەنانەت جودۆشی دۆڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share