بێلسا دوورخرایەوە

یانەی لیدز یونایتد، بەفەرمی مارسێلۆ بێلسای ڕاهێنەری ئەرجەنتینی لە پۆستی ڕاهێنانی یانەکە دوورخستەوە.

دوای چوار دۆڕاندنی لەسەریەک بەرامبەر یانەکانی ئێڤەرتۆن، مانچستەر یونایتد، لیڤەرپوڵ، تۆتنهام، هەروەها تۆمارکردنی (17) گۆڵ لەسەریان، ئیدارەی یانەی لیدز یونایتد بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی مارسێلۆ بێلسای ڕاهێنەر.

یانە ئینگلیزییەکە دووپاتیکردووەتەوە، ڕیزلێنانی هەمیشەیی بۆ کەسایەتییە ناودارەکە دەکات، لەهەمان کاتدا بڕیاری دوورخستنەوەی جێبەجێدەکرێت.

بڕیاریشە دووشەممەی داهاتوو ڕاهێنەری نوێ ئاشکرابکرێت، هەموو ئەگەرەکان بەو ئاڕاستەیەن جیسی مارشی ڕاهێنەری یانەی لایپزیک جێگەی بگرێتەوە.

ڕاهێنەرە ئەزمووندارەکە سێ ساڵە ڕاهێنەری یانەی لیدز یونایتدە، یاریدەدەر بووە لە سەرکەوتنی یانەکە بۆ خوولی نایاب، بەڵام لەم وەرزەدا 23 خاڵیان هەیە و کەوتوونەتە پلەی 16وە.

بابەتی پێشتر

ئەتۆمی ئابوری.. سیستمی سویفت چییە؟

بابەتی دواتر

ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانیا: چه‌ك ده‌ده‌ینه‌ ئۆكرانیا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share