بانكی نێودەوڵەتی: نزیكەی 100 ملیۆن كەس لە دۆخی هەژاریدان

بانكی نێودەوڵەتی دەڵێت، ژمارەی دانیشتووانە هەژارەكانی جیهان بۆ یەكەمجار لەماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا بەرزبووەتەوە و لە ساڵی 2020دا 97 ملیۆن كەس لە جیهاندا بەهۆی كۆرۆناوە كەوتوونەتە ژێر باری هەژارییەوە.

بەپێی شارەزایانی ئابوریی بانكی نێودەوڵەتی، لەسەر ئاستی جیهان تائێستا ڕێژەی هەژاری بەهۆی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە، كە لە ساڵی 2020 بڵاوبووەتەوە، لە زیادبووندایە.

دەشڵێن، لەوكاتەوە باشبوونێكی ڕێژەیی هاتووەتە ئاراوە، بەڵام ڕێژەی هەژاریی گشتی پێویستە دابەزێت.

لەمساڵدا ناوەندی داهاتی 40%ی هەژارترین دانیشتووانەكان لە دابەشكاری داهاتی جیهانی بەڕێژەی 6.7% دابەزینی بەخۆیەوە بینی بەراورد بە پێشبینییەكانی بەر لە بڵاوبوونەوەی پەتاكە. لەكاتێكدا ناوەندی داهاتی 40%ی زۆرترین دانیشتووانە دەوڵەمەندەكان بەڕێژەی 2.8% دابەزیووە.

بەپێی ڕێكخراوەكە هۆكاری جیاوازییەكە گەورەكە ئەوەیە كە 40%ی هەژارترینەكان نەیانتوانیوە داهاتە لەدەستچووەكانیان بگەڕێننەوە، لەكاتێكدا 40%ی زۆرترین دەوڵەمەندەكە زیاتر لە 45%ی داهاتە سەرەتاییەكانیان بۆ گەڕاوەتەوە.

س: CNN + RT

بابەتی پێشتر

ناسا: ڕەوانەکردنی جەیمس وێب تەنها هەنگاوی یەکەمەوە و مەترسییەکان لەئێستاوە دەستپێدەکەن

بابەتی دواتر

كێ سەرۆكایەتیی یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share