ترەمپ: بایدن بە هەڵبژاردنی ساختە بردویەتییەوە

دۆناڵد ترەمپ

سەرۆكی ئەمریكا جارێكی دیكە گومانی خۆی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی وڵاتەكەی دوپاتكردەوە و وتی جۆ بایدن “لە هەڵبژاردنێكی ساختەدا بردویەتییەوە”.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ئەمڕۆ یەكشەممە 15ی تشرینی دووەم لە دوو تویتی نوێدا بڵاویكردەوە، بایدن “لە هەڵبژاردنێكی ساختەدا بردویەتییەوە” و كۆمپانیای (دۆمینیۆن)ی سەر بە كەرتی تایبەتیشی بەهۆكاری ئەوەی ڕویدا ناوبرد كە بە وتەی ئەو “خاوەن ناوبانگی خراپ”ە.

هەروەك هێرشەكانی بۆ سەر میدیای “ساختە” دوبارەكردەوە، كە مەبەستی ئەوانەیە سەركەوتنی بایدن-یان بڵاوكردوەتەوە و ئاماژەی بەو “سەرچاوانەی كێشە” كرد كە بەكارهێنراوە بۆ دزینی دەنگ.

 

 

 

بابەتی پێشتر

تەواوی وتەكانی نێچیرڤان بارزانی لەبارەی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی عێراق

بابەتی دواتر

عێراق زیاتر لە 160 ملیار دۆلار "قەرزارە"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share