ژمارەیەك ژنی ئوسترالی لەسەر ڕوتکردنەوەیان لە دەوحە سکاڵایان تۆمارکرد

ژمارەیەك ژنی ئوسترالی دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو لە فڕۆکەخانەی دەوحە لە قەتەر، بە ڕوتی پشکنران، پێکەوە سکاڵایان لە دژی بەرپرسانی ئەو وڵاتە تۆمارکرد.

ساڵی ڕابردوو کاتێک فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی دەوحە بەرەو شاری سیدنی ئوسترالیا بەڕێدەکەوت، لەوکاتەدا مندالێکی تازە لەدایکبوو لە نزیک سەتڵی خۆڵەکەدا دۆزرایەوە، بەرپرسانی فڕۆکەخانەکە بۆ دۆزینەوەی دایکی بەخێرایی، هەموو ژنانی گەشتەکەیان گواستەوە و بە ڕوتی پشکنینیان بۆ کردن.

سکاڵای ئەو ژنە ئوسترالیانە، دوای ئەوەش دێت، حکومەتی قەتەر سزای ساڵێک زیندانی و ڕاگرتنی بۆ بەرپرسی فڕۆکەخانەکە دەرکردووە، بەڵام ئەو ژنانە سورن لەسەر سکاڵاکەیان.

بە وتەی خۆیان، ئەوان لەلایەن سەربازانەوە لە فڕۆکەکە هێنراونەتە دەرەوە و بە ئۆتۆمبێلی ئامبوڵانس گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی دیکە، تا لەوێ بە ڕوتی پشکنینیان بۆ بکرێت.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ئینگلته‌را گه‌یشته‌ مۆندیال و سویسرا ئیتاڵیای ڕه‌وانه‌ی پاشکۆکان کرد

بابەتی دواتر

ئیسرائیل: ئێران یاری دەکات و نیازی گەڕانەوەی بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share