عێراق زیاتر لە 160 ملیار دۆلار “قەرزارە”

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد، قەبارەی قەرزە ناوخۆیی و دەرەكییەكانی عێراق گەیشتووەتە زیاتر لە 160 ملیار دۆلار.

 

عەبدولهادی موحان، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە 15ی تشرینی دووەم لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانییدا ئەوەی خستوەتەڕوو، “ئەو قەرزە دەرەكییانەی لەسەر عێراقن زیاتر لە 136 ملیار دۆلارە، كە تیاییدا قەرزەكانی ‘یانەی پاریس و قەرزی كوەیت و جەنگی عێراق ئێران’ هەن”.

ئەو پەرلەمانتارە عێراقییە ئەوەشی وتووە، “قەبارەی گشتیی قەرزەكانی سەر عێراق لە ساڵی 2014ەوە تا ئێستا زۆر زیادی كردووە و گەیشتووەتە 160 ملیار دۆلار و زۆربەشی قەرزی دەرەكین و ڕێژەیەكی بەرزی سوودی لەسەرە”.

هەرچەندە عێراق بەو ڕێژەیە قەرزارە، بەڵام لە 12ی تشرینی دووەمدا پەرلەمانی وڵاتەكە لەڕێی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی داراییەوە ڕیگەی دا حكومەتی عێراق 12 تریلیۆن دینار لە ناوخۆ قەرز بكات.

بابەتی پێشتر

ترەمپ: بایدن بە هەڵبژاردنی ساختە بردویەتییەوە

بابەتی دواتر

ئەستەنبوڵ.. بەهۆی ئاگركەوتنەوەوە مزگەوتێكی مێژوویی لەناوچوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share