لە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئەگەری باران لە هەندێك ناوچە و بەفربارین لە چەند ناوچەیەكی دیكەی هەرێم هەیە، سبەینێش كەشوهەوای ناوچەكان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە زۆرینەی شارەكانی كوردستان ئەگەری بارانبارین لەنێوان مامناوەند و لێزمە باران هەیە.
دەشڵێت، لە ناوچە شاخاوییەكانی هەولێر و دهۆك پێشبینی بەفربارین دەكرێت.
سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێ بەپێی پێشبینییەكان ئاسمانی زۆرینەی ناوچەكان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت.