كۆنتی بابەتی ڕۆیشتنی لە تۆتنهام یەكلاییكردەوە

LONDON, ENGLAND – NOVEMBER 21: Antonio Conte, Manager of Tottenham Hotspur reacts during the Premier League match between Tottenham Hotspur and Leeds United at Tottenham Hotspur Stadium on November 21, 2021 in London, England. (Photo by Ryan Pierse/Getty Images)

ئەنتۆنیۆ كۆنتی ئیتاڵی ڕەتیكردەوە واز لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی تۆتنهام بهێنێت بەڵام دڵخۆشیش نییەو بەو دۆخەی تێیكەوتووە.

یانەی تۆتنهام لە پێنج یاریی ڕابردوودا چوار یاریی شكستی هێناوە، ئەوەش وای لە كۆنتی ڕاهێنەر كرد باس لەجێهێشتنی یانە ئینگلیزییەكە بكات.

ئەنتۆنیۆ كۆنتی ئاماژەی بەوەدا كە ئەو قسەی لەگەڵ سەرۆكی تۆتنهام كردووە و پێیناخۆشە یانەكەی لەو دۆخەكە دەبینێت.

وتیشی: ” ئیدارەی یانەی تۆتنهام گرنگی بە من دەدات و دەیەوێت بەردەوام بم، منیش خۆشحاڵم بەو گرنگیدانە، بەڵام كاتێك تیپەكەم شكست دەهێنێت، توڕە دەبم و دەمەوێت بەزوترین كات دۆخەكە چارەسەر بكەم.”

لەدوای شكستی یارییەكەی بێرنلییەوە، كۆنتی ڕاهێنەری تۆتنهام ڕایگەیاند كە ئەو بەم ئەنجامانە ڕازی نییەو بەزوترین كات گفتوگۆ لەگەڵ ئیدارەی تۆتنهام دەكات بۆ یەكلاییكردنەوەی داهاتووی خۆی.

بابەتی پێشتر

لاپۆرتا ئۆكەی بۆ ئەنجامدانی گرێبەستێكی گەورە داوە

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم: باران و بەفر ناوچە جیاجیاكان دەگرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرشلۆنە دۆسییەى دێمبلی کردەوە

یانەى بەرشلۆنە هەوڵەکانی بۆ درێژکردنەوەى بۆندی یاریزانەکانی دەستپێکرد. ئامانجی یەکەمی یانەى بەرشلۆنە یەکلایی کردنەوەى داهاتووی سێرجی بۆسکێتسی کاپتنی…
Total
0
Share