مەرجەکانی ڕوسیا بۆ دانوستان لەگەڵ ئۆکرانیا چین؟

دوای داواکاریی سەرۆکی ئۆکرانیا بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ڕوسیا، بە شەش مەرج کریملن وەڵامی داواکارییەکەی کیێڤی دایەوە کە ئامادەیە بەو مەرجانە دانوستان بکات لەناویاندا چەکداماڵینی تەواوەتی و ڕەتکردنەوەی خواستەکانی بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ.

دمیتری كۆڤالێڤیچ نووسەر و ڕۆژنامەنووسی ئۆکرانی لە هەژماری تایبەتیی خۆی ئەو مەرجانەی بڵاوکردووەتەوە کە ڕوسیا بۆ دانوستان لەگەڵ ئۆکرانیا هەیبووە.

مەرجەکان بریتیین لە:

–  هەڵوەشاندنەوەی هەموو گروپە ناسیۆنالیست و نازییە نوێیەكان.

-داننان بە دورگەی كریما (قرم) وەك هەرێمێكی ڕوسی.

– داننان بە كۆمارەكانی دۆنیتسك و لوگانسك وەك دوو كۆماری سەربەخۆ.

-بێلایەنی و ڕەتكردنەوەی هەموو خواستەكانی بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ بۆ هەمیشە.

-زمانی ڕووسیی وەك دووەم زمانی فەرمیی ئۆكرانیا دابنرێت.

– چەكداماڵینی تەواوەتی ئۆکرانیا.

ئەمە لەکاتێکدا ئەمرۆن هەینی وتەبێژی کۆشکی کریملن ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ ناردنی شاندی باڵای وڵاتەکەی بۆ مینسکی پایتەختی بیلاڕوسیا بەمەبەستی ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ ئۆکرانیا، بەڵام  کیێڤ ڕەتیکردەوە لە بیلاڕوسیا گفتوگۆکان ئەنجامبدات و داوایکرد پرۆسەکە لە وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا بەڕێوەبچێت.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی ئۆکرانیا نوێترین ڤیدیۆی خۆی لەناو کیێڤ بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

ئەنجێلا مێركل دزیی لێكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زەنگەكانی ئاگاداركردنەوە هی ئەوە نین گوێیان لێنەگیرێت
ڕاپۆرتێكی نەتەوە یەكگرتووەكان: گۆڕانكارییەكانی ئاووهەوا بێپێشینەیە

ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان داوا لە سیاسییەكان دەكات ڕێوشوێنی خێرا و بنەڕەتی بگرنەبەر، دوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتێك دەربارەی گۆڕانی…
Total
0
Share