سەرۆکی ئۆکرانیا نوێترین ڤیدیۆی خۆی لەناو کیێڤ بڵاوکردەوە

لە گرتەیەکدا کە خۆی تۆماریکردووە ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە شەقامەکانی کیێڤ دەردەکەوێت و دەڵێت، “ئێمە لێرەین بۆ بەرگریی لە سەربەخۆییمان”.

لە گرتەکەدا ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ڕوسیا، دەنیس شمیگال سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە، بەرپرسی نوسینگەکەی و ڕاوێژکاری نزیکی سەرۆکی ئۆکرانیا دەردەکەون.

زیلینسکی دەڵێت، “ئێمە هەموومان لێرەین، سەربازەکانمان لێرەن، هاوڵاتیان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەموومان لێرەین بۆ بەرگریکردن لە سەربەخۆیی وڵاتەکەمان”.

هەروەها وتی، “دوژمن ئێمەی وەک یەکەم ئامانج دیاریکردووە..خێزانەکەم ئامانجی دووەمیانە، ئەوان دەیانەوێت سیستمی سیاسیی ئۆکرانیا وێران بکەن لەڕێگەی ڕووخاندنی سەرۆکەکەیەوە”.

جەختیکردەوە، “من لە پایتەخت دەمێنمەوە و خێزانەکەشم لێرەن لە ئۆکرانیا”.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر ژمارەیەک لە سەرکردەکانی جیهان نیگەرانییان لە دیارنەمانی ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا پیشاندا و سەرۆکی ئیتالیا وتی، “زیلینسکی وەڵامی تەلەفۆنەکەم ناداتەوە و ڕوون نییە چارەنووسی چییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بوش: ناتۆ بەكشانەوەی خەڵكی ئەفغانستانی بۆ تاڵیبان جێهێشت تا بیانكوژێت

سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا، ڕایدەگەیەنێت، كشانه‌وه‌ی ناتۆ له‌ ئه‌فغانستان، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌بوو خه‌ڵكی ئه‌فغانیستانیان جێهێشت بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی تاڵیبان بیانكوژن.…
زیاتر ببینە

پارتی كرێكاران: نایەكسانی ساڵانە بەبڕی 43 ملیار دۆلار زیان بە ئابوریی بەریتانیا دەگەیەنێت

بەپێی ئەو شیكارییە نوێیانەی پارتی كرێكارانی بەریتانیا لەگەڵ رۆژنامەی (ئیندیپێندت) ئەنجامیداوە، نایەكسانی لە بازاڕی كاردا ئابوریی بەریتانیای تووشی…
Total
0
Share