بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی ڕوسیا دەستپێكردنی پرۆسەیەكی سەربازیی تایبەتی لە ئۆكرانیا ڕاگەیاند بەمەبەستی “پاراستنی دانیشتووانی ناوچەی دونباس”.
بڕیارەكە كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.
جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا ئیدانەی هێرشە سەربازییەكەی كرد و بە “هێرشێكی بێ بیانوو” ناویبرد.
ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش، ئەمینداری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان داوایكرد “هەرئێستا ناكۆكییەكانی نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیا ڕابگیرێت”.
ینس ستۆلتنبێرگ، ئەمینداری گشتیی هاوپەیمانیی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) ئیدانەی هێرشەكەی ڕوسیای كرد و وتی، “ژمارەیەكی بێشوومار”ی گیانی خەڵكانی ڕووبەڕووی مەترسی كردووەتەوە.
بۆریس جۆنسۆن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ئاشكرایكرد كە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا ئەنجامداوە و بەریتانیا و هاوپەیمانەكانی “وەڵامێكی بەهێزیان” بۆ هێرشەكەی ڕوسیا دەبێت.
هاوكات سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپا بەڵێنی “سزادانی كرملین”ی بەهۆی ڕێوشوێنە سەربازییەكەوە دا.
دوابەدوای ئەگەر و هۆشدارییەكانی ڕابردوو بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڤلادیمێر پوتین، سهرۆكى ڕوسیا له وتارێكى تهلهڤزیۆنیدا دەستپێكردنی ئۆپهراسیۆنی سهربازى وڵاتهكهى بۆسهر ههرێمى دۆنبازى خۆرههڵاتى ئۆكرانیا ڕاگەیاند و ههڕهشهى ئهوهشیكرد هەر وڵاتێک دەستوەردان له هێرشەکەدا بكات “باجی وا دەدات هەرگیز نەیبینیبێت”.
سهرۆكى ڕوسیا جهختیشیكردهوه، بەرپرسیارییەتی خوێنڕشتن دەکەوێتە ئەستۆی ئۆکرانیا و ئۆپهراسیۆنهكهشی لە وەڵامی ئەو هەڕەشانە ڕاگەیاند کە لە ئۆکرانیاوه دێن.
پوتین ههر له وتارهكهیدا ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بە پشتگوێخستنی داواکارییەکانی ڕوسیا تۆمەتباکرد کە داوایدەکرد نابێت ئۆکرانیا ببێتە ئەندام لە ناتۆ و گەرەنتی هەڕەشە ئەمنییەکانی مۆسکۆ بکات.
سهرۆكى ڕوسیا تهئكیدى لهوهشكردهوه، ئامانج لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی وڵاتهكهى بۆ ئهوهیه دڵنیاببنەوە کە ئۆکرانیا لە چەک دادەماڵن.