چوار كەس لە لەندەن بە چەقۆ كوژران

پۆلیسی لەندەن چوار كەسی بە كوژراویی دۆزییەوە كە شوێنەواری چەقۆ بە جەستەیانەوە هەیە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی لەندەنی پایتەختی بەریتانیا كە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویكردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بانگەوازێكی پێگەیشتووە لەبارەی بێزاركردن و دەنگەدەنگ كە سەرچاوەكەی ماڵێك بووە لە ناوچەی بێرمۆندسی، دوای گەیشتنی هێزێكی پۆلیس، چوار بریندار لە ماڵەكەدا بینراون كە شوێنەواری چەقۆیان پێوە بووە.

زانیاریی فەرمیی پۆلیسی لەندەن دەڵێت، چوار كەسەكە سێ ژن و پیاوێك بوون و بەر لە گەیاندنیان بە نەخۆشخانە و لە شوێنی ڕووداوەكەدا مردوون.

پۆلیسی لەندەن كەسێكی بە گومانی كوشتنی چوار كەسەكە دەستگیركردووە و ئاشكرایكردووە كە بەردەوامە لە هەوڵدان بۆ پەیوەندیكردن بە كەسوكاری قوربانییەكانەوە، بەڵام تا ئێستا ناسنامەكانیان ئاشكرانەبوون.

بابەتی پێشتر

‏"ناوچەکانی پەکەکە سەختن"‏ <BR> تورکیا قۆناغی یەكەمی هێرشەكانی ڕاگرت

بابەتی دواتر

بۆچی مباپێ بێدەنگە؟ ڕیاڵ مەدرید هۆکارەکە دەزانێت..

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بە بەراورد بە نرخەكەی لە دوێنێدا دابەزینی بەخۆوە بینیوە و یەك بەرمیل نەوتی…
Total
0
Share