دوو یاریی دیکەی چوونی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامدران، ئەتلەتیکۆ مەدرید و مان یونایتد لەلایەک، ئەیاکس ئەمستەردام و بەنفیکا لەلایەکی دیکەوە یەکسانبوون.
ئەمشەو چوارشەممە، یارییەکانی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەردەوامییان هەبوو، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ میوانداریی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی کرد.
ڕووبەڕووبوونەوە ئاگرینەکە بە ئەنجامی (1-1) یەکسانبوون کۆتاییهات، گۆڵەکەی ئەتلەتی لە خولەکی حەوت لەلایەن جواو فیلێکسەوە تۆمارکرا، گۆڵی یەکسانکەرەوەی ئەنجامەکەش لە خولەکی 80 لەلایەن ئەنتۆنی ئیلانگاوە تۆمارکرا.
لە یارییەکی بەهێزی دیکەدا، یانەی بەنفیکا لەیاریگای دالوز میوانداریی یانەی ئەیاکس ئەمستەردامی هۆڵەندی کرد.
ئەو یارییەش بە ئەنجامی یەکسانبوون (2-2) کۆتاییهات، گۆڵەکانی ئەیاکس لە خولەکەکانی 26، 72 لەلایەن دوشان تادیچ و سباستیان هالەرەوە تۆمارکران، گۆڵەکانی بەنفیکا لە خولەکەکانی 26، 72 لەلایەن سباستیان هالەر (بەهەڵە) و ڕۆمان یارمچوکەوە تۆمارکران.
بەپێی ڕێسا نوێیەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا، گۆڵ لەدەرەوەی یاریگا و ناو یاریگای یانەکان هەمان قورسایی دەبێت، بۆیە لەپێناو گەڕانەوەی یانە شکستخواردووەکاندا، پێویستیان بەتۆماری هەمان ڕێژەی گۆڵ دەبێت لە یاریی گەڕانەوەدا.