بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، لە ئەنجامى درێژبوونەوەى کاریگەرى نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاست سبەى هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەرىی و بارانبارین دەستپێدەکات.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی کەشناسی هەرێم، لە کاتەکانى نیوەڕۆ باران بارین دەست پێ دەکات سەرەتا ناوچەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک پاشان درێژدەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکانى تر .

 

کەشناسی هەرێم ئاشکرایکردووە، ” پێشبینى  باران بارین بۆ تەواوى ناوچەکەمان هەیە، سنوورى پارێزگاى دهۆک و هەولێر بارانى زیاتر دەبێت لە ئێوارەى رۆژى دووشەممە باران بارین لەسەر ناوچە شاخاویەکان دەمێنێتەوە و  نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى 2 تا 3 پلەى سیلیزى، لە شەودا کاریگەرى ئەم باران بارینە کۆتاى دێت .

 

ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتر بەهۆی زۆری ڕێژەی بارانبارینەوە لە هەرێمی کوردستان لە زۆرینەی ناوچەکان گۆڕانکاری “پەڵە” بینراوە.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان: کۆبوونەوەی ئەمڕۆ تەنها سەرۆکایەتییەکانە و ڕاوێژکاریی دەبێت

بابەتی دواتر

ئاماری 24 کاتژمێری توشبوون و مردن بە کۆرۆنا لە هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share