ئاماری 24 کاتژمێری توشبوون و مردن بە کۆرۆنا لە هەرێم

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا پێنج هەزار و 663 پشکنین لە شارەکانی هەرێم ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیەش 571کەسی دیکە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئەمڕۆ 15 ی تشرینی دووەم، زۆرترین توشبوون لە هەولێر بووە بە 231 توشبوو، لە شاری سلێمانیش 161کەس توشی کۆرۆنا بوون و لە دهۆکیش 121کەس و لە گەرمیان 46 کەس و لە هەڵەبجە 9 کەس و لە ڕاپەڕین 3 کەس.
لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 28 کەس لە هەرێمی کوردستان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا مردوون و شەش کەسیان لە سلێمانی بوون و هەشت کەس لە دهۆک و پێنج کەس لە هەولێر و هەشت کەس لە ڕاپەڕین و یەک کەس لە هەڵەبجە.
تۆمارکردنی حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم نزیک دەبێتەوە لە 90هەزار حاڵەت و لەو ژمارەیەش نزیکەی سێ هەزار کەس بەهۆکاری ڤایرۆسەکە مردوون.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەرێمی کوردستان ئەو شروبانە هەن کە ژمارەیەک منداڵ بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە؟

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەبارەی چەند شروبێکەوە هۆشداری دا ڕایگەیاند، کە ئەو شروبانە بوونەتەهۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەک منداڵ. لەبارەی بوونی…
Total
0
Share