خاوەنی ئارسیناڵ لەبارەی ئارتێتاوە بڕیارێکی یەکلاکەرەوەیداوە

ستان کرۆنکیی خاوەنی یانەی ئارسیناڵ و مایکڵ ئارتێتای ڕاهێنەری هەمان یانە

مایکڵ ئارتێتا یانەی ئارسیناڵی بە ئاستێکی هاوسەنگ گەیاندووە، خاوەنی یانەکەش بڕیاریداوە گرێبەستەکەی بە بەرزترین مووچە نوێبکاتەوە.

ئارتێتا تاوەکو ئێستا لە 116 یاریدا سەرپەرشتی ئارسیناڵی کردووە، 62 بردنەوەی تۆمارکردووە کە 17 بردنەوەیان لە کۆی 29 یاریی ئەم وەرزە بووە (2021/2022)، لە وەرزی یەکەم و دووەمدا ئارسیناڵ پلەی هەشتەمی بەدەستهێناوە، لەم وەرزەشدا لەپلەی پێنجەمدایە سێ یاریی دواخراویان هەیە، دەتوانن بەبردنەوەی ئەو یارییانە پلەی چوارەم و بلیتی وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ ببڕن.

هەموو ئەمانە ستان کرۆنکی خاوەنی یانە ئینگلیزییەکەی گەیاندووەتە ئەو بۆچوونەی، نوێکردنەوەی گرێبەستی مایکڵ ئارتێتا یەکێکە لە پێداویستییەکان.

مایکڵ ئارتێتا، لەگەڵ ستافی ڕاهێنانی یانەی ئارسیناڵ دوای بردنەوەیان لە تۆتنهام (3-1)

کرۆنکی بڕیاریداوە بۆندی ئارتێتا تاوەکو 2025 بە مووچەی ساڵانەی 8.5 ملیۆن پاوەند نوێبکاتەوە، لە کاتێکدا مووچەی ڕابردووی پێنج ملیۆن بووە، بەو هەنگاوەش دەبێتە پێنجەم گرانبەهاترین ڕاهێنەری جیهان لە دوای ئەم ڕاهێنەرانەوە:

پێپ گواردیۆلا 18.7 ملیۆن پاوەند

یۆرگن کلۆپ 16 ملیۆن پاوەند

ئەنتۆنیۆ کۆنتی 13 ملیۆن پاوەند

دیێگۆ سیمیۆنی 12.75 ملیۆن پاوەند

بابەتی پێشتر

تایسن: مردنی دایکم باشترین شت بوو لە ژیانمدا ڕوویدا

بابەتی دواتر

زینچینکۆ پاڵپشتی ئۆکرانیایە و دژی ڕوسیا دەوەستێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئینتەرمەیامی مۆدریچی ڕازی کرد

یانەى ئینتەرمەیامی مۆدریچی رازی کردووە وەرزی نوێ پەیوەندی بە ریزەکانییانەوە بکات ئیدارەى ئینتەرمەیامی دەیەوێت لەگواستنەوەى زستانەدا بیگوازێتەوە، بەڵام…
Total
0
Share