دیبالا لەگەڵ یۆڤانتۆس كۆتایی هات

گفتوگۆی بەڕێوەبەری كارەكانی دیبالا و ئیدارەی یۆڤانتۆس نەگەیشتە ئەنجام و كۆتایی وەرز هێرشبەرە ئەرجەنتینییەكە دەڕوات.

دیبالا بۆ مانەوەی لە یۆڤانتۆس چەند مەرجێكی بۆ ئیدارەی یۆڤانتۆس داناوە و ئەوانیش پێی ڕازینەبوون.

ئەوەش وایكرد گفتوگۆكان بە شكست كۆتاییان بێت.

ئیدارەی یانەی یۆڤانتۆس ئاشكرایكرد كۆتایی وەرز گرێبەستی دیبالا تەواو دەبێت و یاریزانەكە سەربەستە لەوەی دەڕوات یاخود دەمێنێتەوە.

ئیدارەی یۆڤانتۆس دەیەوێت لە بازاڕی گواستنەوەدا تیپەكەی بەهێز بكاتەوە و چەند یاریزانێكی نوێ بكڕێت.

ئەوەش پاش ئەوەی لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لەسەر دەستی یانەی ڤیاریاڵ كرایە دەرەوە و لە خولی ئیتاڵیاش پلەی چوارەمیان گرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕادوکانو گه‌وره‌کانی تێپه‌ڕاند و نادال ماڵئاوایی له‌ سێنسیناتی کرد

ئیما ڕادوکانو، خانمه‌ تێنسزانی به‌ریتانی به‌ بردنه‌وه‌ی له‌ ڤیکتۆریا ئازارینکا خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی 16ی پاڵه‌وانێتی سێنسیناتی. ڕادوکانو به‌…
Total
0
Share