مۆندیال سەرئێشە بۆ ڕیاڵ مەدرید دروست دەکات

بڕیار بووە مۆندیالی یانەکان لە نێوان مانگی تشرینی دووەم بۆ کانوونی یەکەم بەڕێوەبچێت، بەڵام فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان ناچار بووە کاتی بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتییەکە بگۆڕێت.

بەپێی زانیارییەکانی “تریبونا”، مۆندیالی قەتەری 2022 لەنێوان مانگەکانی تشرینی دووەم بۆ کانوونی یەکەم (مانگەکانی 11 و 12) بەڕێوەدەچێت، ئەوەش فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی ناچار کردووە وادەی بەڕێوەچوونی مۆندیالی یانەکان بۆ مانگی شوباتی 2023 دوا بخات، هێشتا ئەم زانیارییەش بەفەرمی پشتڕاست نەکراوەتەوە.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ڕیاڵ مەدرید پاڵەوانی چامپیۆنزلیگە، بڕیارە لەم پاڵەوانێتییەدا نوێنەرایەتی کیشوەری ئەوروپا بکات، ئەوەش قەرەباڵغی لە خشتەی یارییەکاندا دروست دەکات، چونکە پاڵەوانێتییەکە هاوکاتە لەگەڵ بەهێزبوونی کێبڕکێکان لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ بۆ وەرزی 2022/2023.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بەلجیکا بە سێ گۆڵ ڕوسیای تێپەڕاند و پەیامی ئاڕاستەی گەورەکانی دیکە کرد

ئەمشەو، شەممە، هەڵبژاردەی بەلجیکا یەکەم ڕوبەڕوبوونەوەی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2020ی بەرامبەر ڕوسیا ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد. لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی…
Total
0
Share