لە مامەڵەی ئۆتۆمبێلدا هاوڵاتییەكی هەڵخەڵەتاندووە
دادگای هەولێر ئامادە نییە سكاڵایەك دژی سەرۆكی پارتێكی توركمانی وەربگرێت

دادوەری لێكۆڵینەوە لە دادگای هەولێر ئامادە نییە سكاڵایەك دژی سەرۆكی پارتی گەشەپێدانی توركمانی وەربگرێت، كە هاوڵاتییەكی هەڵخەڵەتاندووە.

محەمەد سەعدەدین، سەرۆكی پارتی گەشەپێدانی توركمانییە لە هەولێر، چەند مانگێك لەمەوبەر سەرۆكی ئەو پارتە ئۆتۆمبێلێكی لە هاوڵاتییەك كڕیوە و چەكێكی بانكیی پێداوە، بەڵام كاتێك هاوڵاتییەكە چووەتە بانك، دەركەوتووە چەكەكە بێڕەسیدە و سەرۆكی پارتەكە هیچ پارەیەكی لە بانكدا نەبووە.

هاوڵاتییەكە بڕیاریداوە سكاڵا لە دژی محەمەد سەعدەدین تۆماربكات، بەڵام هەرێم ڕەفعەت، پارێزەری ئەو هاوڵاتییەی فێڵەكەی لێكراوە، بە تۆڕی میدیایی ئیستای ڕاگەیاند، چەند ڕۆژێكە سەردانی دادگا دەكەن، بەڵام دادوەری لێكۆڵینەوە ئامادە نییە سكاڵاكەیان دژی ئەو سەرۆك پارتە وەربگرێت.

سەرۆكی ئەو حزبە توركمانییە، ئەندامی پەرلەمانی كوردستانە و بڕیاردەری لیژنەی داراییە، دیاری نییە بۆچی دادوەر تا ئێستا سكاڵای هاوڵاتییەكەی وەرنەگرتووە.

بابەتی پێشتر

ئۆکرانیا بەرەو باری لەناکاو دەڕوات

بابەتی دواتر

ئیمیلیانۆ سالا پێش ئەوەی بە ئاو بخنکێت، خنکاوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share