یەکێتی و گۆڕان هاوڕان چارەسەری کێشە هەنووکەییەکان پێویستی بە هەماهەنگی هەردوولا هەیە

ئەمڕۆ شاندێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە دەباشان کۆبوونەوە و هەردولا هاوڕابوون، کە کێشە ھەنوکەییەکانی ئەمڕۆی کوردستان و ژیان و گوزەرانی ھاوڵاتیان پێویستی بە ھەماھەنگی زیاتری ھەردوولا ھەیە.

بە ئامادەبوونی بافڵ تاڵە‌بانی ھاوسە‌رۆكی یە‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، شاندێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە دە‌باشان  بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی تایبەت بەکاروباری حکومەتی ھەرێم وحکومەتی خۆجێیی سلێمانی کۆبونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لەدوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق کراوە و لە‌سە‌ر بنەماى رەوشی هەنوکەیی پلانی داهاتوو بۆ پتەوکردن و ڕێکخستنەوەى کار و ئەجێنداى یەکێتی و گۆڕان گفتوگۆى لەبارەوەکرا.

هەروەها باسیش لەرێکەوتنی یەکێتی و گۆڕان کراوە و چۆنێتی جێبەجێکردنی ئەو خاڵانەى کەماون و پێویستە جێبەجێ بکرێن و پە‌یوە‌ستن بەدام و دەزگاکانی حکومەت، هاوکات پێشنیاریش کرا کۆبوونەوەکان بەردەوامییان هەبێت بۆ سەرخستنی تەواوی رێکەوتنەکەى نێوان یەکێتی و گۆڕان، کەئەمەش ڕەنگدانەوەى باشى دەبێت لەسەر هاوپەیمانێتی کوردستان و چۆنێتی چوونە نێو هەڵبژاردنی داهاتووى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

بابەتی پێشتر

نەتەنیاهۆ: هەواڵێکی ناخۆشم بۆ ئێران پێیە

بابەتی دواتر

گروپی جی7 بەڵێنیاندا یەک ملیار دۆز ڤاکسینی کۆرۆنا ببەخشنە وڵاتانی هەژار

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دابەشکردنی ئاو دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە سبەینێوە دابەشکردنی ئاو لە گەڕەکەکانی سلێمانی دەستپێدەکاتەوە. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانیدا هاتووە،…
Total
0
Share