ئیمیلیانۆ سالا پێش ئەوەی بە ئاو بخنکێت، خنکاوە

ئیمیلیانۆ سالا، یاریزانی ئەرجەنتینی یانەی نانت، لەسەرەتای ساڵی 2020 بەڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە گیانی لەدەستدا

توێژینەوە پزیشکییەکان لەسەر تەرمی ئیمیلیانۆ سالا دەریانخستووە، یاریزانەکە بەرلەوەی لە کەناڵی ئینگلیزیدا بخنکێت، بە گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن خنکاوە.

توێژینەوە پزیشکییەکان لەسەر نموونەیەک لە تەرمی ئیمیلیانۆ سالای یاریزانی ئەرجەنتینی دەریانخستووە، بەر لەوەی ئەو فڕۆکە تایبەتییەی لە فەرەنساوە بەرەو کاردیف گەشتی پێکردووە لە کەناڵی ئینگلیزیدا نوقم ببێت، یاریزانەکە بە گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن خنکاوە، ڕێژەی ئەو گازەش کە لە نموونەیەک لە خوێنیدا دەرکەوتووە لەسەدا 58 بووە.

پزیشک و شارەزای بواری نەخۆشییەکانی خوێن، باسیل بۆردوی لەو بارەیەوە بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، “لەڕاستیدا نموونەیەکی کەممان لە تەرمی سالا وەرگرتووە، بەڵام ئەوەی لێی دڵنیاین لەناو خوێنیدا بەڕێژەی لەسەدا 58 گازی یەکەم ئۆکسینی کاربۆن بوونی هەبووە، ڕێژەکەش ئەوەندە زۆربووە، بەر لە نغرۆبوونی لەناو کەناڵی ئینگلیزیدا لەناو فڕۆکەکەدا گیانی لەدەستداوە، سەرچاوەی ئەو گازەش پێدەچێت بەهۆی لەکارکەوتنی فڕۆکەکەیانەوە، یاخود گڕگرتنییەوە بێت”.

وینەی ئیمیلیانۆ سالا لەبەردەم یاریگای یانەی نانت

ساڵی 2019 ئیمیلیانۆ سالای تەمەن 28 ساڵ، لە یانەی نانتی فەرەنسییەوە بەبڕی 15 ملیۆن یورۆ پەیوەندی بە کاردیف سیتی وێڵزی-یەوە کرد، لەکاتی گواستنەوەی لە فەرەنساوە بۆ بەریتانیا، بەهۆی ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فرۆکەکەی گیانی لەدەستدا، دواتریش تەرمەکەی دۆزرایەوە و ڕادەستی خێزانەکەی کرایەوە.

بابەتی پێشتر

لە مامەڵەی ئۆتۆمبێلدا هاوڵاتییەكی هەڵخەڵەتاندووە <br> دادگای هەولێر ئامادە نییە سكاڵایەك دژی سەرۆكی پارتێكی توركمانی وەربگرێت

بابەتی دواتر

کارتی ساڵانەی براینت بە دوو ملیۆن فرۆشرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەرز بۆ گاڤی کۆتایی هات

گاڤی ئیسپانی و یاریزانی بەرشلۆنە بەهۆی پچڕانی بەستەرەکانی ئەژنۆیەوە هەشت مانگ لە یارییکردن دووردەکەوێتەوە. گاڤی هەشت یارییە لەسەر…
Total
0
Share