دوای چەند خولەکێک لە وتارەکەی بایدن، FBI هۆشداریدا لە هێرشی ڕوسیا بۆسەر دامەزراوەکانیان

چەند خولەکێک بەسەر وتارەکەی شەوی ڕابردووی جۆ بایدن-دا تێنەپەڕی، کە تێیدا سەپاندنی سزای بەسەر ڕوسیادا ڕاگەیاند، نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی ئەمریکا (FBI) هۆشداریی دایە بانکەکان، دامەزراوە داراییەکان و سەرمایەدارەکانی ئەمریکا لە هێرشی ئەلیکترۆنیی ڕوسیا بۆسەر ئەو کەرتەی وڵاتەکە.

بەرپرسێکی باڵای FBI داوای لە کۆمپانیا ئەمریکییەکان و حکومەتی وڵاتەکە کردووە، بە وریاییەوە چاودێریی دامەزراوەکانیان بکەن و ئەگەری هێرشی ئەلیکترۆنی لەلایەن روسیاوە بە نزیک دابنێن.

تۆڕی CNN بڵاویکردەوە، دەیڤد ڕینگ لە نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ دوو بەڕێوەبەری کەرتی تایبەتیی وڵاتەکەی ڕایگەیاندووە، ڕوسیا ژینگەیەکی گونجاو بووە بۆ ئەنجامدانی هێرش و تاوانی ئینتەرنێتی لە ڕابردوودا ئەو ژینگەیە ئێستا لاوازنەبووە بەڵکو بەهێزتر و چالاکتربووە بەهۆی قەیرانی ئۆکرانیاوە.

ئەو بەرپرسەی FBI داوای لە بەرپرسانی حکومەت و بەڕێوەبەری کۆمپانیاکان کرد، ئەگەری هێرش بۆسەر دامەزراوەکان و پرۆگرامە گرنگەکانی وڵاتەکە بە نزیک و شایستەی وریایی دانبێن و چاودێریبکەن.

پێشتر ئیدارەی ئەمریکا چەند جارێک مۆسکۆی بە جێبەجێکردنی هێرشی ئەلیکترۆنی بۆسەر وڵاتەکەی تۆمەتبار کردووە.

شەوی ڕابردوو ئەڵمانیاش هۆشداری دا لە ئەگەری هێرشی ئەلیکترۆنیی ڕوسیا بەهۆی ئەو سزایانەی ڕۆژئاوا بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندنی.

لە ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیەوە جیهان بە ئاڵۆزییەکی بێپێشینەدا تێدەپەڕێت بەهۆی ناکۆکییەکانی پەیوەندیدار بە مۆسکۆ و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا، دوای چوونی هێزەکانی ڕوسیا بۆ هەردوو ناوچەی لۆگانسک و دۆنیتسک.

بابەتی پێشتر

دادگاى فیدراڵى كۆده‌بێته‌وه‌

بابەتی دواتر

نرخی دۆلار دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە مەدرید تەقینەوەیەك روویدا

لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئۆكرانیا لە مەدرید تەقینەوەیەك روویدا و وەزارەتی و ناوخۆی ئەو وڵاتەش ئاشكرایدەكات، “بەهۆی تەقینەوەكەوە كەسێك برینداربووە”.…
Total
0
Share