سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، دوای بڕیاره‌كه‌ى سه‌رۆكى ڕوسیا و دانپێدانانى ئه‌و دووهه‌رێمه له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه، واشنتۆن بڕیاریداوه سزای توند بەسەر مۆسکۆ و هه‌ر دوو هه‌رێمه‌كه‌دا بسەپێنێت.
جۆ بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مریكا كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر کاردانەوەی وڵاتەکەی لەبارەی دانپێدانانى ڕوسیا بەهەردوو کۆماری لوهانسک و دۆنێتسک له وتارێكدا ڕاگەیاند و وتى، “لەکاردانەوەی هەنگاوەکەی مۆسکۆ بڕیارمانداوە سزا بەسەر بەرپرسانی باڵای ڕوسیادا بسەپێنین”.
جه‌ختیشی كرده‌وه، “کارێک دەکەین ڕوسیا نەتوانێت قەرز لە وڵاتانی ڕۆژئاوا وەربگرێت، سزاش دەخەینەسەر کەرتی بانکی ڕوسیا و پڕۆژەی بۆری گازی نۆرد ستریم 2-ش ڕادەگرین”.
ئاشكراشیكرد، ئەمریکا سزا بەسەر هەردوو ناوچەی لوهانسک و دۆنێتسکیشدا دەسەپێنێت.
بایدن دڵنیایی ئه‌وه‌شی دا، سزاکانیان جیاواز تر دەبن لە سزاکانی ساڵی 2014.
هه‌ر له وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆكى ئه‌مریكا ته‌ئكیدى له‌وه‌كرده‌وه، فەرمانیکردووە بە هێزەکانی ئەمریکا لە سنووری ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا کە لە ئامادەباشیدابن و بەرگری لە هەموو بستێکی خاکی ناتۆ بکەن.