بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، هێزەکانیان تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە كە چەندین فەرمانی ده‌ستگیركردنی هەبووە لەشاری هەولێر.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا پۆلیسی سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، ئەمڕۆ لەپلانێكی تۆكمەدا توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی ڕزگارییەوە تۆمەتبارێك دەستگیربكرێت، كە چەندین فەرمانی ده‌ستگیركردنی هەبووە لەشاری هەولێر و بنكەكانی ناوشاری سلێمانی بەپێی ماددەكانی (453 ، 456 ، 421 )لەیاسای سزادانی عێراقی.
باسی له‌وه‌شكردووه، لە ئێستادا تۆمەتبار (ه، ح، ح) كه پێشینه‌ی تاوانی هه‌یه، بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت، دوای ته‌واوكردنی ڕێكاره یاساییه‌كان ڕه‌وانه‌ی ئه‌و شوێنانه ده‌كرێت كه سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركراوه و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بوه.