بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى: یەکێتی پەرۆشی بنیادنانی ھێزێکی کوردستانی یەکگرتووی پڕچەک و ڕاھێنراوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، یەکێتی پەرۆشی بنیادنانی ھێزێکی کوردستانی یەکگرتووی پڕچەک و ڕاھێنراوە لەسەر بنەما و زانستی سەربازی سەردەم.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازیکرد لە وەفدێکی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرپەرشتی کۆڵۆنێل تۆد بورۆ.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوى كۆبوونه‌كه‌ش، لە دیدارێکدا جەختکرایەوە لە بەردەوامی و پەرەپێدانی پەیوەندی و ھەماھەنگییەکانی نێوان ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و ھێزەکانی ھاوپەیمانان لەپێناو بەرقەرارکردنی ئارامی، ئاسایش و ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییە ئەمنییەکان.

هه‌روه‌ها بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕۆڵی ھێزەکانی ھاوپەیمانانی لە جەنگی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش بەرز نرخاند و پێویستی بەردەوامی ڕۆڵیانی دووپاتکردەوە لە ھاوکاریکردنی ھێزەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ زاڵبوون بەسەر تەحەددییە ئەمنییەکان، ڕوونیکردەوە مەترسیی تیرۆر کۆتایی نەھاتووە و لەھەموو کات زیاتر لەم کاتانەدا کە دۆخی سیاسی ناجێگیرە پێویستمان بە ھاریکاری و کاری ھاوبەش ھەیە لەنێوان ھێزی پێشمەرگە، ھێزە عێراقییەکان و ھاوپەیمانان تا بتوانرێت بە ستراتیژێکی نوێی سەربازی ھەڕەشەکان دووربخەینەوە و بۆشاییە ئەمنییەکان پڕبکەینەوە، چونکە ئەگەر ئەمە نەکرێت ئارامی و ئاسایشی خەڵک لە ھەندێک ناوچە دەکەونە مەترسییەوە.

سەبارەت بە ڕێکخستنەوە و یەکگرتنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە بافڵ جەلال تاڵەبانی بەرچاوڕوونیدایە وەفدی میوان و ئاشکرایکرد بەردەوامن لە سەرخستنی ئەم ھەنگاوە نیشتمانییە، چونکە یەکێتی پەرۆشی بنیادنانی ھێزێکی کوردستانی یەکگرتووی پڕچەک و ڕاھێنراوە لەسەر بنەما و زانستی سەربازی سەردەم، پشتیوانی و ھاوکاری ھاوپەیمانانیش پاڵپشتییەکی باش دەبێت تا ئەم ئامانجە کە بەھایەکی باڵای ھەیە بەدیبێنین.

ھەر لە دیدارەکەدا چەندین پرسی تری ئەمنی و سەربازی بۆچوونیان لەبارەوە خرایەڕوو، بافڵ جەلال تاڵەبانی لەسەر پێشھاتە ئەمنییەکان ھەڵوەستەیکرد و بە گرنگییەوە خوێندنەوەی بۆ ھەلومەرجەکە کرد و پێویستی قۆناغەکەشی ڕوونکردەوە.

بابەتی پێشتر

لەناو وڵاتانی عەرەبییەوە كۆمەڵەی "بێ ئاینەكان" خۆی ڕادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی تۆمه‌تبارێكى ده‌ستگیركرد کە لە هەولێر داواکراو بوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆكاری گرانبوونی مریشك ئاشكراكرا..‏ “هەموو شتێك گران بووە و‏ زۆربەی مریشكەكانیش دەمرن”‏

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان لەبارەی گرانبوونی نرخی مریشکەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و هۆکارەکانی ئاشکرادەکات، بەپێی ڕوونکردنەوەکە یەکێک لە هۆکارەکان لەناوچوونی…
Total
0
Share