دادگای فیدراڵی بڕیارێكی دیكەی سەبارەت بە كورد دەركرد

باڵەخانەی دەسەڵاتی دادوەریی فیدڕاڵی

دادگای باڵای فیدراڵی بڕیارێكی دەربارەی نوێنەرایەتیی پێكهاتەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەركرد.

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ئەمڕۆ لە بڕیارێكی نوێدا ڕایگەیاند، بەمەبەستی كاراكردنی ڕۆڵی نیشتمانی و هێنانەدی یەكسانی و پارێزگاری لە یەكێتیی نیشتمانی بۆ پێكهاتەكانی ئێزدی، شەبەك و كوردی فەیلی، بڕیاریداوە بە نادەستووریبوونی شێوازی نوێنەرایەتی ئەو پێكهاتانە لە ئەنجومەنی نوێنەران و پێویستیی یەكسانییان لەگەڵ پێكهاتەكانی مەسیحی و سائبی.

ئەو پێكهاتانە كورسی كۆتایان لە پارێزگاكانی (دهۆك، موسڵ و واست) هەیە و دەنگدان پێیان لە چێوەی ئەو پارێزگایانەدا دەبێت.

بەڵام بەپێی بڕیارەكە پێویستە یاسای هەڵبژاردن هەمواربكرێتەوە و دەنگدان بە نوێنەرانی پێكهاتەكان لە سەرتاسەری عێراقەوە بێت هاوشێوەی دەنگدان بە نوێنەرانی مەسیحی و سائبی.

سێشەممەی ڕابردوو 15ی ئەم مانگەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیارێكی سەبارەت بە نادەستووری بوونی یاسای نەوت و غازی هەرێم و ڕادەستكردنی نەوت و كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی بە ناوەند دەركرد.

دەقی بڕیارەكەی دادگا:

بابەتی پێشتر

ئومێد بەرۆشكی ئازادكرا، بەڵام جارێكی دیكە برایەوە ئاسایشی دهۆك

بابەتی دواتر

یەکەم منداڵ بەهۆی دۆخێکی مەترسیداری کۆرۆناوە گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share