حکومەت بە پێچەوانەی ئەو بڕیارانەوە دەجوڵێتەوە کە پەرلەمان دەریکردوون

پەرلەمانی کوردستان

حکومەتی راسپاردە بەپێچەوانەی ئەو بڕیارانەوە مامەڵە دەکات کە پەرلەمانی کوردستان دەریکردوون، بەوپێیەی پەرلەمانی کوردستان لە ژمارەیەک بڕیاردا جەختدەکاتەوە لە مامەڵەکردنی حکومەتی هەرێم لەگەڵ هەر شێوازێکی خۆبەڕێوەبردنی رۆژئاوا و هاوکاریکردنی ماددییان.

بەپێی چەند بڕیارێک کە پەرلەمانی کوردستان لە 15/10/2014دا دەریکردووە و واژووی دکتۆر یوسف محەمەد سەرۆکی ئەوکاتەی پەرلەمانی کوردستانی لەسەرە، بە پشتبەستن بە بڕگەی 1ی ماددەی “56”  لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لە پێناو زیاتر پاڵپشتیکردنی بەرخودانی گەلی رۆژئاوای کوردستان بڕیارەکانی داوە.

لەو بڕیارانەدا هاتووە، “حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت بە فەرمی مامەڵە لەگەڵ رۆژئاوای کوردستاندا بکات لە هەر شێوازێکی خۆبەڕێوەبردندا بێت”.

لە یەکێکی دیکە لە بڕیارەکانی پەرلەمانی کوردستاندا دەڵێت، “حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستە بەپێی توانای دارایی خۆی هاوکاریی پێویست پێشکەش بە رۆژئاوای کوردستان بکات”.

جەختکراوەتەوە کە پێویستە لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەکان کار بەو بڕیارانە بکەن، هەروەها کار بە هیچ بڕیار و دەقێکی یاسایی ناکرێت کە پێچەوانەی ئەو بڕیارانە بێت.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: هێرشی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی تەسعیدێکی مەترسیدارە بۆ سەر گیانی هاوڵاتییان

بابەتی دواتر

پەرلەمانی عێراق: هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی پێشێلکارییەکی مەترسیداری سەروەریی عێراقە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share