پێش یارییەكەی بەرشلۆنە، ڕاهێنەری ناپۆلی توشی كێشەیەكی گەورە بووە

پێنج یاریزانی ناپۆلی بەهۆی پێكانەوە ئەگەری بەشداریكردنیان بەرامبەر یانەی بەرشلۆنە لە یۆرۆپا لیگ كەمە.

بڕیارە پێنجشەممە كاتژمێر 11ی شەو، یانەی ناپۆلی لە یاریی گەڕانەوەی یۆرۆپا لیگ میوانداری یانەی بەرشلۆنە بكات.

لوشیانۆ سپالێتی ڕاهێنەری ناپۆلی بۆ یارییەكەی ئەمشەو بەرامبەر كالیاری پشووی بە چەند یاریزانێك داوە.

جگە لەوەی تیپەكەشی لە ئێستادا بەدەست پێكانی پێنج یاریزانەوە دەناڵێنێت.

هەریەك لە یاریزانان ئینسینی، بۆلیتانۆ، هیرڤینگ لۆزانۆ، ئەندریە ئاگویسا، ئاكسیل تاونزیبی بەهۆی پێكانەوە ناتوانن بەشداری یارییەكەی ئەمشەوی كالیاری بكەن.

ئەم پێنج یاریزانە ئەگەری بەشداری نەكردنیشیان بەرامبەر بەرشلۆنە هەیە كە ئەوەش بەتەواوی كاریگەری نێگەتیڤ لەسەر پێكهاتەی سپالێتی ڕاهێنەری ناپۆلی دروستدەكات.

یاریی ڕابردوو كە لە كامپ نو بەڕێوەچوو، بەرشلۆنە و ناپۆلی بە گۆڵێك یەكسان بوون.

بابەتی پێشتر

وه‌زاره‌تى دارایی بانكه‌كانى سلێمانى ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

بابەتی دواتر

ئومێد به‌رۆشكى ئه‌مڕۆ ئازاد ده‌كرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمپانیایەکی دیکە سزای چێڵسی-دا

کۆمپانیای هیوندای کۆری، گرێبەستی سپۆنسەریکردنی لەگەڵ یانەی چێڵسیی ئینگلیزی هەڵوەشاندەوە. بەهۆی پاڵپشتیکردنی لەشکرکێشی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا لەلایەن ڕۆمان…
Total
0
Share