پێرێز بە شەش یاریزانی ڕاگەیاندووە: بڕۆن

یانەی ڕیاڵ مەدرید بەدوای ڕێگەچارەیەکدا دەگەڕێت بۆ ڕزگاربوون لە یاریزانە بێسوودەکان، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاریان لە فرۆشتنی شەش یاریزان داوە.

ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی نزیک لە یانەی ڕیاڵ مەدرید بڵاویکردووەتەوە، هەریەک لە گاریس بەیل، ئیسکۆ ئالارکۆن، مارسێلۆ دا سیلڤا لە میرکاتۆی هاوینی 2022 بۆندەکانیان کۆتاییدێت، ئیدارەی یانە بڕیاریداوە بۆندەکانیان نوێنەکاتەوە و بێبەرامبەر دەستبەرداریان ببێت.

بڕیاری دەستبەرداربوون تەنها ئەو سێ یاریزانەی نەگرتووەتەوە، بەڵکو ئیدین هازارد، ماریانۆ دیاز، لوکا یوڤیچ بەهەمانشێوە لە چێوەی فرۆشتن-دان، تەواوی ئەم فرۆشتنانەش ئەگەر بەئەنجام بگەن 50 ملیۆن یورۆ بۆ یانەکە دەگەڕێنێتەوە، کە دەکرێت لە گواستنەوەی یاریزانی نوێدا بەکاربخرێتەوە.

بە ئەگەرێکی بەهێزەوە یانەی شاهانە لە گواستنەوەکانی هاوینی 2022 پێکهاتەکەی بە چەند یاریزانێکی ناودار بەهێزدەکات، یەکێک لەوانە کیلیان مباپێ-یە کە بۆ مووچەی ساڵانە 50 ملیۆن یورۆی داواکردووە.

بابەتی پێشتر

چێوەی هەماهەنگی مەرجی بەشداریكردنیان لە كۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكرادەكەن

بابەتی دواتر

جۆ بایدن: 400 كۆمپانیای بیانی ڕوسیایان جێهێشتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاداری ڕیاڵ مەدرید ڕووی لە چێڵسی-یە

بەڕێوەبەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید ماوەیەکی دوورودرێژە چاودێرییان خستووەتە سەر یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانی ئینگلتەرا و یانەی چێڵسی. بەگوێرەی…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئیسپانیا لە یارییەکی ماراسۆنیدا کرواتیای تێپەڕاند و گەیشتە چارەکی کۆتایی یورۆ

ئەمشەو، دووشەممە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی دیکەی قۆناغی (16)ی یورۆی 2020 ئەنجامدرا، هەڵبژاردەی ئیسپانیا بردنەوەی بەرامبەر کرواتیا تۆمارکرد. لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا،…
Total
0
Share