ڕاهێنەری پورتوگال چی لەسەر ڕۆناڵدۆ دەڵێت؟

ڕۆبەرتۆ مارتینێزی ڕاهێنەری نوێی پورتوگال دەڵێت ڕۆناڵدۆ مەرجەعی یاریزانە لاوەکانە و هەمیشە ورەیەکی بەرز دەدات بە تیمەکە.

پورتوگال 7 یاریی کردووە لە پاڵاوتنەکاندا هەر حەوتی بردۆتەوە و سەرکەوتووە بۆ یۆرۆی 2024.

مارتینێز دەڵێت ڕۆناڵدۆ لەگەڵ یانەکەى خولەکی زۆر بەشداری دەکات و لە گۆڵکردنیش نەوەستاوە.

دەشڵێت ڕۆناڵدۆ کاپتنی ئێمەیە و ڕابەرایەتی پورتوگال دەکات بۆ بەدەستهێنانی بردنەوەکانمان.

ڕۆناڵدۆ لە خولی سعودییە 10 گۆڵی کردووە و پێشەنگی گۆڵکارانی گرتوە، لەگەڵ پورتوگالیش 7 گۆڵی تۆمارکردووە لە پاڵاوتنەکاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) فه‌ره‌نسا به‌ چوارینه‌ به‌رامبه‌ر ئوسترالیا ده‌ستیپێکرد

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، گه‌ڕی یه‌که‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی جامی جیهانی 2022 له‌ قه‌ته‌ر به‌رده‌وامی هه‌بوو، هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئوسترالیا…
Total
0
Share