وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، بەمەبەستی پێداچونەوە و ڕێکخستنەوەی کاروباری بانکەکان و گەڕانەوەی متمانە بۆ بانکەکان لای هاوڵاتییان و بەگەڕخستنەوەی جموجۆڵی بانکی، بڕیاریداوه ده‌ستكاری پاره‌ی هاوڵاتییان نه‌كرێت.
له نووسراوێكدا كه واژووی ئاوات جه‌ناب نوری، وه‌زیری دارایی و ئابوریی هه‌رێمی له‌سه‌ره و ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم- سلێمانی كراوه، تیایدا هاتووه، “به‌مه‌به‌ستی پێداچوونەوە و ڕێکخستنەوەی کاروباری بانکەکان و گەڕانەوەی متمانە بۆ بانکەکان لای هاوڵاتییان و بەگەڕخستنەوەی جموجۆڵی بانکی، ئاگاداری بانكه‌كان بكه‌نه‌وه كه به‌هیچ جۆرێك ده‌ستكاریی سیوله‌ی نه‌ختینه‌ی دانراوی ئه‌ژمێره جیاوازه‌كانی هاوڵاتییان نه‌كرێت”.