مانچستەر یونایتد ڕێگری لە ڕۆیشتنی ڕۆناڵدۆ ناكات

ئەگەر مانچستەر یونایتد نەگاتە چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەڕوات و ئیدارەی یانە ئینگلیزییەكەش ڕێگری ناكات.

ڕۆژنامەكانی زە سەن و میرۆر و دەیلی ئێكسپرێس ئاشكرایانكردووە، مانەوەی ڕۆناڵدۆ بەندە بە یاریكردنی مانچستەر یونایتد لە چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوودا.

ئاماژەیان بەوەشداوە كە یاریزانە پورتوگالییەكە بەنیازە بڕوات گەر ساڵی داهاتوو تیپەكەی نەگەیشتە چامپیۆنزلیگ.

بە پێی هەواڵی ڕاگەیاندنەكانی ئینگلتەرا بێت ئیدارەی مانچستەر یونایتدیش بیرۆكەی ڕۆیشتنی ڕۆناڵدۆ بە خراپ نازانن لەكاتێكدا یاریزانە پورتوگالییەكە تەمەنی گەیشتۆتە 37 ساڵ.

مانچستەر یونایتد بە 46 خاڵ لەپلەی چوارەمی ڕیزبەندی خولی ئینگلتەرا دەبینرێت و 17 خاڵ لەدوای مانچستەر سیتی پێشەنگی ڕیزبەندییەوە دەبینرێت.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید ئاگاداری نامەی بۆ مباپی ناردووە

بابەتی دواتر

وه‌زاره‌تى دارایی بانكه‌كانى سلێمانى ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share