كۆبوونەوەی خاشاك لە چەمچەماڵ مەترسیی نەخۆشیی دروستكردووە

تەندروستیی چەمچەماڵ هۆشداری دەدات لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی كوشندە، ئەوەش بەهۆی كۆبوونەوەی خۆڵ و خاشاكەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ نووسراوێكی ئاراستەی قائیمقامیەتی شارەكە كردووە، ئاگاداریدەكاتەوە لە مەترسیی بڵاوبوونەوەی “نەخۆشیی كوشندەی گواستراوە”، لە ئەنجامی كەڵەكەبوونی ئەو خۆڵ و خاشاك و پاشماوە جۆراوجۆرانەی لەناو شار كۆڵان و شەقامەكان فڕێدراون و پاكنەكراونەتەوە.

ماوەیەكە بەهۆی خەرجنەكردنی پارەی كۆمپانیاكانی پاككەرەوە لە سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین لەلایەن حكومەتی هەرێم و وەزارەتی داراییەوە، كۆمپانیاكان مووچەی ژینگەپارێزەكانیان نەداوە و ئەوانیش بایكۆتی كارەكانیان كردووە، بۆیە خۆڵ و خاشاك لە زۆرێك لە شوێنەكان كۆبووەتەوە.

بابەتی پێشتر

سێ له‌سه‌ر چوارى عێراق تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌كارده‌هێنن

بابەتی دواتر

دۆلار به‌سه‌روو 146 هه‌زار دینار ده‌ستیپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share