تەندروستیی هەولێر: بەبێ ناو تۆمارکردن ڤاکسین بە کەس نادرێت و قەرەباڵغی دروست مەکەن

بەڕێوبەرایەتی تەندروستیی هەولێر ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە کە بەبێ ناو تۆمارکردن و دانانی سەرە هیچ کەسێک سەردانی بنکەکان نەکات بۆ ڤاکسین وەرگرتن و قەرەباڵغی دروست نەکات.

تەندروستیی هەولێر لە ڕونکردنەوەیەکدا لەسەر پێدانی ڤاکسین دەڵێت، “هاوڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە کە لە شاری هەولێر  چەند سەنتەرێكى دياريكراو هەن بۆ لێدانی ڤاكسينەکە و بە یەکسانی بە هەموو هاوڵاتییان دەدرێت”.

لە ڕونکردنەوەکەدا هاتووە، ” داواكارين هاوڵاتییان ناوی خۆیان تۆمار بکەن، تکایە بە بێ خۆتۆماركردن ( موعد)، كەس سەردانى سەنتەرەكان نەكات،  بەڵكو پێویستە له ڕێگەى ئۆنڵاينەوە ناوی خۆيان تۆمار بكەن بۆ ئەوەی کاتی وەرگرتنى ڤاكسينیان بۆ دەستنيشان بكرێت،  هيچ كەس و لايەنێكیش بۆی نيه بەدەر له نۆرەگرتن و سيستەمی ناو تۆمارکردن ، سەردانی سەنتەرەکان بکات و قەرەباڵغی دروست بكات”.

تەندروستیی هەولێر هاوڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە کە هەموو جۆرەکانی ڤاکسینی بڕیارلێدراو و بەردەست، سەلامەتن و باشن بۆ بەکارهێنان.

IMG_7575

بابەتی پێشتر

کاردانەوەی کونسوڵخانەی ئەمریکا لەسەر هێرشەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر

بابەتی دواتر

ئەو گۆرانیانەی ژیانیان گۆڕی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share