بانكی ناوەندیی عێراق جهختدهكاتهوه كه نرخی ئێستای دۆلار ئەنجامی ئەرێنیی باشی بەدەستهێناوە و گۆڕانكاریی تیادا ناكرێت.
له ڕاگهیهندراوێكدا بانكی ناوەندیی عێراق لە زاری وتەبێژێكی بانكەكەوه بڵاویكردووهتهوه، نرخی ئێستای دۆلار چەندین ئەنجامی ئەرێنی بەدەستهێناوە، بۆیه گۆڕانكاریی تیادا ناكرێت.
ڕوونیشیكردووهتهوه، دووبارە گۆڕینی نرخی دراو لە ماوەی كورتخایەندا بەبێ لێكۆڵینەوە دەبێتەهۆی زیانگهیاندن له ئابوری و ناسەقامگیربوونى بازاڕی ناوخۆ.
جهختیشیكردووهتهوه، “بەرزبوونەوەی نرخی نەوت سروشتێكی ناسەقامگیری هەیە و هیچ پەیوەندییەكی نییە بە ئامانجی گۆڕینی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو و ئەنجامەكانی”.
وتهبێژهكهى بانكى ناوهندى پێشیوایه، دەكرێت حكومەتی عێراق بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەكاربهێنێت لە بنیاتنانەوەی ئابوریی وڵات و پێگەی دارایی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی شەپۆلی گۆڕانكاری لە نرخی نەوت لە داهاتوودا.