(ڤیدیۆ) بایرن بە چوار گۆڵ برینی گروتەر فورتی قوڵترکرد

لەچێوەی کێبڕکێکانی خولی ئەڵمانیا، یانەی بایرن میونشن لەنێو یاریگا و هاندەرانیدا بردنەوەی بەرامبەر بە گروتەر فورت تۆمارکرد.

ئەمشەو یەکشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی 23ی خولی ئەڵمانیا، یانەی بایرن میونشن لە ئالیانز ئارینا میوانداریی گروتەر فورتی کرد، یارییەکەش بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەبەرژەوەندیی باڤارییەکان کۆتاییهات.

گۆڵەکانی بایرن لە خولەکەکانی 46، 61، 82، 91 لەلایەن ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی (دوو گۆڵ)، سباستیان گریسبیک (بەهەڵە)، چوپو مۆتینگ تۆمارکران، گۆڵەکەی گروتەر فورتیش لە خولەکی 42 لەلایەن برانیمێر هرگۆتاوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی بایرن میونشن ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 55 و لەپلەی یەکەمی ڕیزبەندیی یانەکانی بوندس لیگا وەک هەفتەکانی پێشوو بەردەوامبوو، هەروەها گروتەر فورت بە 13 خاڵەوە لە کۆتا پلەی ڕیزبەندییەکەدا بەهەمان شێوە بەردەوامبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ به‌رشلۆنه‌ گونجاون؟ دی بۆیر له‌باره‌ی دیپای و گریزمانه‌وه‌ بۆچوونی ئاشکراده‌کات

ڕۆناڵد دی بۆیر، ئه‌ستێره‌ی دێرینی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا، له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا ئاماژه‌ به‌ گرنگی کڕینی مێمفس دیپای هاونیشتیمانی ده‌کات له‌لایه‌ن…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) میلان بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی تۆمارکرد و سێ خاڵ له‌ لووتکه‌وه‌ دووره‌

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی ده‌یه‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئه‌ی سی میلان بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رامبه‌ر هیلاس…
Total
0
Share