كازمی: حكومەت پاڵپشتیی سیاسیی نییە

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق

سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، پاڵپشتیی سیاسی بۆ حكومەتەكەی نییە و جەختیش لەسەر پێویستیی پاراستنی وڵات لە ئاژاوە دەكاتەوە.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لە سایەی دۆخێكی زۆر دژواردا كاردەكەین و وتی “پاڵپشتیی سیاسی بۆ حكومەت نییە لەكاتێكدا ڕووبەڕووی ئالنگاریی گەورە دەبێتەوە”.

كازمی لەمیانەی دیدارێكیدا لەگەڵ ژمارەیەك لە بریندارانی خۆپیشاندانەكانی تشرین لە دانیشتووانی پارێزگای زیقار بەر لە ڕەوانەكردنیان بۆ دەرەوە بەمەبەستی چارەسەر ئاماژەی بەوەشكرد، “خۆپیشاندانەكان لەپێناو عێراقدا بوو، تائێستا نمونەی هیوان بۆ ئایندەیەكی باشتر، ئێوەنەبوونایە گۆڕانكاری ڕووینەدەدا و هەنگاومان بەرەو چاكسازی نەدەنا”.

سەرۆك وەزیران باسی لەوەشكرد نایانەوێت وڵات بكەوێتە ناو ئاژاوەوە، بۆ ئەوەش پێویستە هەڵەكانی ڕابردوو چاكبكەنەوە كە لەوانی دیكەوە بۆیان ماوەتەوە.

سەبارەت بەو كەسانەش كە تێوەگلاون لە كوشتن و برینداركردنی خۆپیشاندەران مستەفا كازمی وتی، “مافەكانتان لەدەستناچێت و یاسا ڕێچكەی خۆی دەگرێتەبەر، زۆرێك لە تێوەگلاوان بە هێرشكردنەسەرتان دەستگیركراون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پیشەسازیی عێراق: جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق گەرەنتی کراوە

وەزیری پیشەسازیی عێراق رایگەیاند، جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق گەرەنتی کراوە. خالید بەتال، وەزیری پیشەسازیی عێراق رایگەیاند، “بڕیارەکەی…
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق: چاپکردنی یاداشتەکانی د. لەتیف رەشید 39 ملیۆن دیناری تێچووە نەک چوار ملیار

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، چاپکردنی یاداشتەکانی د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆمار 39 ملیۆن دیناری تێچووە…
زیاتر ببینە

هاوكاتە لەگەڵ دانیشتنی دادگا.. له‌ به‌غداد خۆپیشاندانه بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ‏هەڵبژاردن

ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبی له‌به‌رده‌م ده‌رگاى ناوچه‌ى سه‌وز كۆبوونه‌ته‌وه‌ و داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن و دووباره‌…
Total
0
Share