كەشناسی وادەی كۆتاییهاتنی ئەم شەپۆلەی باران ئاشكرادەكات

شەپۆلێكی باران ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، كەشناسیی هەرێم دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ كاریگەری ئەو شەپۆلە كۆتاییدێت.

لە شەوی ڕابردووەوە شەپۆلێكی باران تەواوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆش شەپۆلەكە چالاكتر بووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردەوە، باران بە ئاستى جیاواز دەبارێت، سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى گەرمیان باران بارینى مامناوەند و بە لێزمەى دەبێت هەندێ کات هەورە تریشقەى دەبێت.

دەشڵێت، بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەولێر بە تایبەتى ناوچە شاخاوییەکان لێزمە بارانى دەبێت، سنوورى پارێزگاى دهۆک باران بارینى کەمتر دەبێت لە چاو ناوچەکانى تر.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم، بەفر بارینیش لەسەر بەشێک لە لووتکەى شاخە بەرزەکان دەبارێت و ئێوارەى ئەمڕۆ کاریگەرى ئەو شەپۆلە کۆتاییدێت.

پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی:

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەك: قاوە لەم نەخۆشییە بكوژانە دەتپارێزێت

بابەتی دواتر

سەرۆکی زانکۆی سلێمانی: دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکاران دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سۆران پێنج ماڵ سووتان

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی قەزای سۆران رایدەگەیەنێت، بەهۆی شۆڕتی كارەباوە لە قەزای سۆران چەند ماڵێك سووتان و بەهۆیەوە كەسێك…
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: هاوڵاتییەك لەهەوڵێكی كوشتن ڕزگاركرا و تۆمەتبارێك دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هاوڵاتییەك لەهەوڵێكی كوشتن ڕزگاركراو تۆمەتبارەكەش دەستگیركرا. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست…
زیاتر ببینە

عەبدوڵا حاجی مەحمود: سوپاسی خۆراگرانەی خەڵكی كوردستان دەكەین لە بەرامبەر قەیرانی دارایی سەریان نەوی نەكرد

وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “سوپاسی خۆراگرانەی خەڵكی كوردستان دەكەین لە بەرامبەر قەیرانی…
Total
0
Share