دەیەمین فێستیڤاڵی ساڵانەی شانۆ بۆ تیپە پەروەردەییەکانی عێراق لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

دەیەمین فێستیڤاڵی ساڵانەی شانۆ بۆ تیپە پەروەردەییەکانی عێراق لە سلێمانی بەڕێوە دەچێت، هەشت رۆژ بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی رایگەیاند، کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە 6 ی کانونی یەکەمی 2023، لە هۆڵی رۆشنبیری لە  سلێمانی دەیەمین فێستیڤاڵی ساڵانەی شانۆ بۆ تیپە پەروەردەییەکانی سەرانسەری عێراق بەڕێوەدەچێت.

ئاماژە بەوەش دەکات،”ئەو فێستیڤاڵە دەبێتە یەکێک لە کەرنەڤاڵە گەورەکانی شانۆ لە پایتەختی رۆشنبیری کە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چالاکیی خوێندنگەکان و وەرزشییەکان بە هاوکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان و میوانداری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی کەرکوک، بە بەشداری چەندین تیپی شانۆیی بەڕێوەدەچێت”.

فێستیڤاڵەکەی ئەمساڵ بەناوی هونەرمەندی کۆچکردووی عێراق سەعد هەدابی ناونراوە و هەشت رۆژ بەردەوام دەبێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: ھاوخەباتی ژنە ئازاد و ئازاکان دەبم بۆ بەدیھێنانی ئامانجەکانیان

بافڵ تاڵەبانی، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌بۆنه‌ى ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان ڕایگەیاند، ” ھاوخەباتی ژنە…
Total
0
Share