توێژینەوەیەك: قاوە لەم نەخۆشییە بكوژانە دەتپارێزێت

كافایین قاوە هاریكاریی جگەر دەكات بۆ وەدەرنانی كۆلیسترۆڵی خراپ

توێژینەوەیەكی نوێ ئەو پڕۆتینە دیاریكراوانەی دەستنیشانكرد كە كافایینی قاوە لەگەڵیدا كارلێك دەكات و، هاریكاریی جگەر دەكەن بۆ وەدەرنانی كۆلیسترۆڵی خراپ لە خوێندا، لەهەمان كاتدا دەبنە هۆی دورخستنەوەت لە نەخۆشییەكانی دڵ و دەمار.

توێژەران لە زانكۆی (ماكماستەر)ی كەنەدی دەڵێن، خواردنی كافایین بەشێوەیەكی ڕێكخراو دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی ئاستی پڕۆتینێك كە بە PCSK9 ناسراوە و لەناو خوێندایە.

ئاستی كەمی ئەم پڕۆتینە وا لە جگە دەكات بتوانێت كۆلیسترۆڵی LDL تێكبشكێنێت، ئەمەش ئەو جۆرە زیانبەخشەیە كە خوێنە دەمارەكان دەگرێت و دەبێتەهۆی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و دەمار.

توێژەران، كە ئەنجامی توێژینەوەكەیان لە گۆڤاری (نەیچەر كۆمیونیكەیشنز) بڵاوكردووەتەوە، دەشڵێن، كافیین ڕێگری دەكات لە چالاكبوونی پڕۆتینێكی دیكە بەناوی SREBP2، كە لای خۆیەوە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی ئاستی PCSK9 لە خوێندا.

ڕیچارد ئۆستن، گەورە توێژەری توێژینەوەكە دەڵێت، “ئەنجامی توێژینەوەكە ئەو شێوازە بنەڕەتییەی ئاشكراكرد كە لەڕێیەوە كافایین و هاوشێوەكانی دەتوانن ئاستی PCSK9 لە خوێندا كەمبكەنەوە، لەگەڵیشیدا مەترسییەكانی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و دەمار”، وەك ئەوەی سایتی (نیو ئەتڵەس) بڵاویكردووەتەوە.

توێژەران هۆشیدارییانداوە لەوەی تێكەڵكردنی قاوە بە شەكر یان كرێم دەشێت ببێتەهۆی ڕەتكردنەوەی هەر سوودێكی كافایین، ئاماژەشیان بە مەترسیی خواردنەوەی خواردنەوە وزەبەخشەكان داوە كە هەمان پێكهاتەیان تیایە.

بابەتی پێشتر

پلاندانانی عێراق: نزیکەی 25%ی خەڵکی عێراق هەژارن

بابەتی دواتر

كەشناسی وادەی كۆتاییهاتنی ئەم شەپۆلەی باران ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share