بە تۆمەتی زیادەڕەویکردن کەسێک دەستگیرکرا

لە سنووری قەزای چەمچەماڵ کەسێک دەستگیرکرا کە خانووی لەسەر زەویی گشتی دروستکردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی چەمچەماڵ بە هاوبەشی بنکەی شۆڕش بۆ سنووری(بانی مەقان) هاوڵاتییەك بە تۆمەتی زیادەڕەوی دەستگیرکرا کە بە شێوەیەکی نایاسایی خانووی لەسەر زەویی گشتی دروستکردبوو.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە و رادەستی دادوەر کراوە .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێكی بەپەلە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایشەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایش، گروپێكی مەترسیداری چەكداری داعش(ویلایەتی كوردستان) هەڵوەشاندەوە و تۆڵەی شەهیدانی (قەرەداغ و ناوشوان)دەكاتەوە. لە راگەیەندراوەكەی…
Total
0
Share