سەرۆکی زانکۆی سلێمانی: دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکاران دەستپێدەکات

سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ئەمرۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، ڕێکارەکانی دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکاران تەواو بووە و ئەمڕۆ دابەشکردنی دەستپێدەکات.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا دکتۆر ڕەزا حەسەن سەرۆکی زانکۆی سلێمانی سەبارەت بە دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ وتی، “ئەمڕۆ لە زانکۆی سلێمانی دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکاران دەستپێدەکات”.

شەوی ڕابردوو نوسینگەی بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند، لەسەر دووبارە ناڕەزایی خوێندکاران و خه‌رجنه‌كردنى پاڵپشتیی دارایی حکومەت بۆ خوێندكاران لە پەیوەندیی بەردەوامدان و ھەموو ھەوڵێکیان خستووەتەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی و بەڵێنیشی بە خوێندکاران دا کە لەماوەی سێ رۆژی داھاتوودا ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاشکرایکرد، ئەگەر تاوەكو ئەم چەند ڕۆژە ئەم گرفتە چارەسەر نەكرا بافڵ جەلال تاڵەبانی خۆی پشتیوانی لە خوێندكاران دەكات بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتییەكانیان بە شێوەیەكی مەدەنی.

بابەتی پێشتر

كەشناسی وادەی كۆتاییهاتنی ئەم شەپۆلەی باران ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

بازاڕی دراو بە دابەزینی دۆلار دەستیپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share