پیسبوونی هەوا چ كاریگەرییەكی لەسەر توانای پیتاندن هەیە؟

توێژینەوەیەكی زانستی وەڵامدەداتەوە

توێژینەوەیەكی پزیشكیی نوێ، كە بەمدواییە لە چین ئەنجامدراوە، تیشك دەخاتەسەر كاریگەریی پیسبوونی هەوا لەسەر توانای پیتاندن لای پیاوان.

توێژینەوەكە كە ئەنجامەكەی لە گۆڤاری (گاما نیتۆركس) بڵاوكراوەتەوە و زیاتر لە 30 هەزار پیاو لە چین بەشدارییان تیاكردووە دەڵێت، پیسبوونی ژینگە كاریگەری لەسەر چلۆنایەتی سپێرم، بەدیاریكراویش لەسەر جوڵەی سپێرمەكان دەبێت (توانایان لە ڕۆیشتن بە ئاراستەی دروست).

توێژەرانی كۆلێجی پزیشكی لە زانكۆی تۆنگجی لە شەنگەهای تاوتوێی زانیارییەكانی 33 هەزار و 876 پیاویان لە 340 شاری چین كردووە، كە تەمەنی ناوەندیان 34 ساڵ بووە، بە جیاوازیی پیسیی ژینگەی ناوچەكانیان.

بۆ دیاریكردنی توانا و چلۆنایەتی سپێرم، توێژەران جەختیان لەسەر چەند لایەنێك كردووەتەوە لەوانە ژمارەی سپێرمەكان، توانا و جوڵەی سپێرمەكان، وەك ئەوەی ڕۆژنامەی (زە گاردیان)ی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە.

توێژەران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی چەندێك بەشداربووان ڕووبەڕووی پیسبوونی زیاتری ژینگە بووبێتنەوە، ئەوەندە توانا و جوڵەی سپێرمەكان بەرەو پێشەوە پاشەكشەی كردووە.

بابەتی پێشتر

بایدن: باوەڕی تەواوم هەیە ڕوسیا لە پلانیدایە چەند ڕۆژی کەمی داهاتوو هێرشبکاتەسەر ‏ئۆکرانیا

بابەتی دواتر

نرخی دراوە بیانییەکان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share